به‌خێر بێن بۆ ماڵپه‌ڕی ئاری... نوێترین مۆزیکی کوردی ، فارسی ، عه‌ره‌بی ، تورکی و ڤیدیۆ کلیپ و هۆنراوه‌ و ئه‌لبوومی وێنه‌ی کوردستان و پڕۆگرامی کۆپمیوته‌ر و باشترین ماڵپه‌ڕی کوردی... به‌ هیوایی کاتێکی خۆش بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێز له‌ ماڵپه‌ڕی ئاری دا به‌رنه‌سه‌ر... له‌گه‌ڵ ڕێز و سڵاوی به‌ڕێوه‌به‌ر ئاری
 
 

Helbest

 linknu

Gotar wêje

Vîdêo

wene-dîmen ji efrînê  tema§eke

lizk

gemyakurda.net

kurdlirojava

WENE Dîrok li efrîn عفرين من أغنى المناطق بالآثار Wêne yên Newrozê
 
 

Taybet bu malpere jindires.com û ary.nu

له‌ (چیمه‌نى شه‌هیدان)ى كه‌ركوك به‌ هه‌زاران كه‌س نه‌ورۆزیان پیرۆزكر


كه‌ركوك/مه‌ریوان عه‌لی

ئه‌مڕۆ جه‌ماوه‌ری شاری كه‌ركوك به‌ گه‌وره‌ و بچووكییه‌وه‌ به‌ جل و به‌رگی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌ به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه‌ روویان له‌ ده‌شت و ده‌ركرد و نه‌ورۆزیان پیرۆزكرد. كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری جه‌ژنی نه‌ورۆز كه‌ ئه‌ركی ئه‌و ئاهه‌نگه‌ی گرتبووه‌ سه‌ر شانی، هاوڵاتیانی شاری كه‌ركوك بۆ به‌ده‌م هاتنى بانگه‌وازییه‌كه‌ى كۆمیته‌ى ئاماده‌كارى جه‌ژنى نه‌ورۆز كه‌ تیایدا داوا له‌ جه‌ماوه‌رى به‌ شه‌ره‌فى شارى كه‌ركوك كردبوو كه‌ با هه‌موو به‌یه‌كه‌وه‌ له‌ ژێر چه‌ترى نه‌ته‌وه‌یبووندا ئه‌م جه‌ژنه‌ به‌رز رابگرین.
جه‌ماوه‌رى شارى كه‌ركوكى خۆشه‌ویست هه‌ر له‌ كاتژمێر هه‌شتى به‌یانییه‌وه‌ گروپ گروپ له‌به‌رده‌م باره‌گاى پارتى چاره‌سه‌رى دیموكراتى كوردستان (PCDK) له‌ كه‌ركوك كۆبوونه‌وه‌. پاشانیش به‌ مه‌راسیمێكى گه‌وره‌ به‌ره‌و جێگاى ئاهه‌نگه‌كه‌ چوون. ئه‌وه‌ى جێگاى سه‌رنجه‌ جه‌ماوه‌رێكى به‌رچاویش پێش مه‌راسیمه‌كه‌ چووبوونه‌ (چیمه‌نى شه‌هیدان)ى جێگه‌ى مه‌راسیم، چاوه‌ڕوانى جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌یان ده‌كرد، شایانى باسه‌ هه‌ر له‌ كاتژمێر (9)وه‌ زیاتر له‌ سێ هه‌زار كه‌س به‌ وتنه‌وه‌ى (نه‌ورۆز جه‌ژنى نه‌ته‌وه‌یمانه‌، گه‌ریلا پشت و په‌نامانه‌)یان ده‌گووته‌وه‌.
سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن محه‌مه‌د عه‌لى به‌ناوى كۆمیته‌ى ئاماده‌كارى مه‌راسیم به‌خێرهاتنى ئاماده‌بوانى كردو گووتى ئامانجمان له‌و جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نه‌ورۆزى ئه‌مساڵمان شانبه‌شانى شاره‌كانى ترى كوردستان نه‌ورۆزى به‌ نه‌ورۆزى نه‌ته‌وه‌یبوون ناوزه‌دى بكه‌ین و هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاشه‌وه‌ سه‌حنى مه‌راسیم به‌ وێنه‌ى رێبه‌رى گه‌لى كورد به‌ڕێز عه‌بدوڵلا ئۆجه‌لان و شه‌هید ڤیان جاف و شه‌هیدانى قاره‌مانانى زاپ رازابۆوه‌.
دیار غه‌ریب ئه‌ندامى مه‌كته‌بی سیاسى پارتى چاره‌سه‌رى دیموكراتى كوردستانیش گووتى "ئیتر به‌سه‌" نه‌ورۆزى ئه‌مساڵ نه‌ورۆزى به‌رخۆدان و ئازادى نه‌ته‌وه‌ییه‌ و چۆن له‌ پارچه‌كانى ترى كوردستان نه‌ورۆز ده‌بێته‌ جه‌ژنى به‌رخۆدان با له‌ باشوورى كوردستانیش دوور له‌ داب و نه‌ریتى بچوكه‌وه‌ بیكه‌ین به‌ نه‌ورۆزى به‌رخودان، ئه‌وه‌شى دووپات كرده‌وه‌ كه‌ ئێمه‌ وه‌كو پارتى چاره‌سه‌رى دیموكراتى كوردستان (PCDK) ئه‌و ئه‌ركه‌مان خستۆته‌ سه‌ر شانمان پاشانیش هه‌ڵوێستى ده‌وڵه‌تى سوریای شه‌رمه‌زاركرد كه‌ به‌رامبه‌ر گه‌لى كورد به‌ڕێوه‌ى ده‌بات و ناهێڵێت كوردان نه‌ورۆز پیرۆز بكه‌ن، پاشان بروسكه‌ى پیرۆزبایى هه‌ر یه‌ك له‌ مه‌كته‌بى كاروبارى ژنان و ته‌ڤگه‌رى ژنانى ئازادیخوازى كوردستان خوێنرایه‌وه‌.
كۆمه‌ڵه‌ى هونه‌رى دیجله‌ش به‌ گۆرانى و سكێچ ئاهه‌نگه‌كه‌یان گه‌رمتركرد كه‌ تیایدا چه‌ندین هه‌ونه‌رمه‌ند له‌ هه‌ولێرو كه‌ركوكى خۆشه‌ویسته‌وه‌ هاتبوون. شایانى باسه‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ تا كاتژمێر (5)ى ئێواره‌ به‌رده‌وام بوو.
  Ev nûce Bi Rîya Email ji  malpere jindires re hate girtin

 

 
 

 ماڵپه‌ڕی ئاری له لیستی Favouriteتۆمار بكه

ئه‌رشیفی  ماڵپه‌ڕ  ( 2008  _ 2007)

ماڵپه‌ڕی ئاری بکه به ماڵپه‌ڕی ده‌ستپێک  

 ©  مافی ماڵپه‌ڕ پارێزراوه‌ بۆ ئاری دۆت نیو 2007

( ary.nu@hotmail.com)  بۆ په‌یوه‌ندی کردن

  دواترین جار نوێ کراوه‌ته‌وه‌ له‌ به‌رواری 23/05/2008